کەشوهەوا
ناوچە شاخاوییەکان بارانە
رۆژانی جەژن کەشواهەوا نا سەقامگیرە
964+
فەرمان سادق
بەشی پێشبینی کەشوهەوا دەڵێت: لە سێ رۆژی جەژندا کەشی ناو شارەکان خۆشە و ناوچە شاخاوییەکانیش نمە بارانە.
کەمێک پێش ئێستا، بەشی پێشبینی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن پێشبینی بۆ رۆژانی جەژن راگەیاند و دەڵێت: لە ماوەى ئەم سێ ڕۆژە دا ناوچەکەمان کەشێکى نیمچە ناسەقامگیرى دەبێت واتە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەرى نمە بارانى کەمى هەیە.
رەوشی كەشوهەوای سێ رۆژی جەژن بزانە (پێنجشەممە، هەینى و شەممە):
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ئاماژە بەوە دەكەن كەوا لە ماوەى ئەم سێ رۆژەدا ناوچەکەمان کەشێکى نیمچە ناسەقامگیرى دەبێت، واتە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەرى نمە بارانى کەمى هەیە لە زۆربەى کاتەکان ئاسمان بە گشتى نیمچە هەورە.
بەرزترین پلەکانى گەرما لە سەنتەرى شارەکان لە نێوان 25 بۆ 28 پلەى سیلیزى دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە بەزەکانیش لەنێوان 15 بۆ 18 پلەى سیلیزى و ناوچە نیمچە شاخاوییەکانیش 20 بۆ 24 پلەى سیلیزى دەبێت.
رۆژى پێنجشەممە: ئاسمان نیمچەهەور و هەندێک کات بۆ هەورى تەواو دەگۆڕێت و ئەگەرى باران لەناوچە شاخاوییەکان و سەنتەرى شارى دهۆک و دەوروبەرى لەگەڵ بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانى پارێزگاى هەولێر هەیە. پلەکانى گەرما بە گشتى کەمێک روو لە نزمبوونەوە دەکات.
رۆژى هەینى: ئاسمان نیمچەهەورە بە گشتى لەگەڵ ئەگەرى کەمێک بارانبارین لەسەر ناوچە شاخاوییەکان و بەشێک لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە هەیە لە گەڵ نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بە ( 2 – 3) پلەى سیلیزى.
رۆژى شەممە: ئاسمان نیمچەهەورە بە گشتى، لەگەڵ کەمێک نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى (1-2) پلەى سیلیزى.