١٩ ڕۆژ پشووی خوێندنە
پشووەکانی ئەمساڵی خوێندن ببینە
+964
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
تاوەکو کۆتایی وەرزی خوێندنی ئەمساڵ، ١٩ رۆژ پشوو هەیە کە بەسەر دوو کاتی جیاواز دابەشکراون، ئەوەش بەپێی ساڵنامەی خوێندنی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان.
بەپێی ساڵنامەکە، تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەمی خوێندن لە ١٤ـی مانگی ١٢ دەست پێ دەکات و تا ٢٤ـی مانگ بەردەوام دەبێت.
لە ٢٥ـی ١٢ تاوەکو ١ـی ١ـی ٢٠٢٣ پشووی وەرزی یەکەمە.
لە ساڵنامەکەدا ئەوەش هاتووە، لە ١٨ـی ٢ـی ٢٠٢٣دا تاقیکردنەوەکان تاوەکو ٢٧ـی دوو تاقیکردنەوەی بەرایی دەبێت.
لە ١١ـی ٣ـی ٢٠٢٣دا تاوەکو ٢٤ـی ٣ پشووی بەهارەی خوێندن دەبێت.
بە پێی ساڵنامەکەی وەزارەتی پەروەردە، تا کۆتایی پڕۆسەی خوێندن هیچ پشوویەکی تر دیارینەکراوە.