یانەی دهۆک لە خولی کوردستان. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
ئه‌مڕۆ دهۆك ده‌یه‌وێت خۆی رزگار بكات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له دوایاریی گه‌ڕی 26ی خولی نایابی كوردستان، یانه‌ی دهۆك رووبه‌ڕووی یانه‌ی چوارقوڕنه ده‌بێته‌وه و ئامانجی ئه‌وه‌یه خۆی له پله‌ی كۆتایی ریزبه‌ندی رزگار بكات.
یارییه‌كه ئه‌مڕۆ كاتژمێر 03:00 له یاریگه‌ی دهۆك به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له كاتێكیشدایه، كه یانه‌ی دهۆك له پله‌ی 15 و كۆتایی ریزبه‌ندی خولی نایابی كوردستانه و هه‌ڕه‌شه‌ی دابه‌زینی بۆ پله یه‌كی كوردستان.
یانه‌ی دهۆك سه‌ره‌ڕای گۆڕینی ستافی راهێنه‌ران، به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه له خولی كوردستان ئه‌نجامه‌كانی خراپن و له سنووری دابه‌زینه.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی چوارقوڕنه، كه ئه‌م وه‌رزه هاتووه‌ته نایاب، ئێستا له پله‌ی ده‌یه‌مه و 31 خاڵی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له دهۆك بباته‌وه، راسته‌وخۆ ده‌چێته پله‌ی شه‌شه‌مه.
دوێنێ هه‌ینی ته‌واوی یارییه‌كانی دیكه‌ی گره‌ِی 26ی خولی كوردستان به‌ڕێوه‌چوون.
ئێستا له خولی نایابدا، یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و ئارارات هه‌ریه‌كه‌یان 44 خاڵیان هه‌یه و له پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می ریزبه‌ندین.