یانه‌ی هه‌ولێر چاوی بڕیوه‌ته‌ جامی عێراق

964+

شیراز عه‌بدوڵا

دوای گه‌یشتنی یانه‌ی هه‌ولێر به‌ قۆناغی هه‌شتی جامی عێراق له‌ تۆپی پێ، ئێستا یانه‌كه‌ ئامانجی ئه‌وه‌یه‌ له‌ پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ بگاته‌ قۆناغه‌كانی كۆتایی و بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌.

له‌م باره‌یه‌وه‌ هه‌ردوو یاریزانی یانه‌كه‌ شێركۆ كه‌ریم و بارزان شێرزاد بۆ تۆڕی 964 قسه‌یان كرد.

یانه‌ی هه‌ولێر شه‌وی رابردوو له‌ قۆناغی 16ی جامی عێراق، له‌ یاریگه‌ی خۆیدا به‌ 2-1 گۆڵ له‌ یانه‌ی نه‌فتی وه‌سه‌تی برده‌وه‌ و گه‌یشته‌ قۆناغی هه‌شت.