شەش هەزار کەس بنکەی ئاگرکوژێنەوەیان نییە
964+
هێڤی دێوالی – دهۆك
کەمپی دۆمیز لە پارێزگای دهۆک نزیکەی شەش هەزار ئاوارەی رۆژئاوای کوردستان و سوریای لەخۆگرتووە، تاوەکو ئێستا بنکەی ئاگرکوژێنەوەی تێدا نییە، بە قسەی بەرپرسان.
ئەو کەمپە دابەشکراوە بەسەر دوو ناوچە، یەک و دوو، بەرگری شارستانیدهۆک بۆ 964+ قسەی کرد، وتی ئاگرکوژێنەوەیان تێدا نییە.
ئەم بەیانیە مۆلیدەكانی کەمپەکە بەهۆی شۆرتی كارەباوە سوتاون و بە بەهای ١٦ ملیۆن دینار زیانی مادیی لێکەوتووەتەوە، بە قسەی موقەدەم بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی دهۆک.
ئەو باسیکرد، کە رووداوەکە لە کاتژمێر ٧:٣٠ سەرلەبەیانی روویداوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
وەکو جێگرەوەی بنکەی ئاگرکوژێنەوە، داوا لە کەمپنشینەکانی دۆمیز کراوە، هەموو ماڵێک بۆتڵی ئاگرکوژێنەوەی خۆیی هەبێت، بەڵام هەموویان نییانە، بەپێی زانیارییەکان.
كەمپی دۆمیز لە ساڵی ٢٠١٢ بۆ ئاوارەكانی رۆژئاوای كوردستان و سوریا دروستكرا لە قەزای سێمێلی پارێزگای دهۆک.