ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا کراون کە بە مەلیکە ناسراوە - فۆتۆ: ئەرشیف
هاتوچۆی هه‌ولێر له باره‌ی “مه‌لیكه” روونكردنه‌وه‌ی هه‌یه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر روونیده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ی له سۆشیال میدیا له باره‌ی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی مه‌لیكه بڵاوكراوه‌ته‌وه، راست نییه.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12.4.2023 به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه، “لە هەندێك پلاتفۆرمی تۆڕی کۆمەڵایەتی (بە تایبەت لە تیک‌تۆک) هەندێك ڤیدیۆی دروستکراو بۆ سەرلێشێواندن بڵاوکراوەتەوە، گوایە ئۆتۆمبێلی تویۆتا کراون (ناسراو بە مەلیکە) تۆمارکراوە و ژمارەی پێدراوە، ئەو پرۆسەیەی لە بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌مان بەڕێوەدەچێت، تەنیا پشکنینە بە ئامێری سکانەر و هیچ ئۆتۆمبێلێک ژمارەی پێنەدراوە و هیچ بڕیارێکی نوێش دەربارەی ئەو ئۆتۆمبێلانە نییە”.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه هه‌روه‌ها، داوا لە هاوڵاتیان دەکەین بە وریاییەوە مامەڵە بکەن و سەرمایەی خۆیان لەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە بەفیڕۆ نەدەن، کە مەرجەکانی سەلامەتییان تێدا نییە و تۆمار ناکرێن.