بەرهەمی ٢٠ وڵات لە سلێمانیە
964+
هێڤی خالید – سلێمانی
ئەمڕۆ چوارەمین پێشەنگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی دەستیپێکرد کە بەرهەمی ٢٠ وڵات تیایدا بەردەستە، بە قسەی بەڕێوەبەری پێشەنگاکە.
لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکات و تاوەکو ١٠ رۆژ بەردەوام دەبێت.
حەسهن رهحیم، بهڕێوهبهرى گشتى پێشەنگاکە بە 964+ی وت، هەموو رۆژێک لە کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی بۆ ٧ی ئێوارە پێشوازی لە میوان و خوێنەران دەکەن.
هەر بە قسەی ئەو، زیاتر لە ٢٠٠ ناوهندى چاپ و بڵاوكردنهوه وەکو خاوەنی بەرهەمەکان بەشدارن، کە دەگاتە دوو ملیۆن کتێب لە ٥٠ بواری جیاوازدا.
964+ دەزانێت ئەو پێشەنگایە، کتێبی بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، فارسی و چەندین زمانی دیکە تێدایە، هەروەها داشکاندن دەگاتە سەدا ٣٠٪ بۆ ٤٠٪.
بەگوێرەی ئامارەکان، پار رێژەی سەردانکردنی رۆژانە بۆ پێشەنگای نێودەوڵەتی سلێمانی گەیشتبووە ١٥ بۆ ٢٠ هەزار کەس.