"ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا"
گەنجێکی 20 ساڵان گیانی لەدەستدا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای نێوان کەرکوک و داقوق گەنجێک گیانی لەدەستدا.
رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 10.4.2023 روویداوە، ئەو گەنجەشی بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە ناوی ئیبراهیم عەبدولستارە و پیشەی قوتابییە، شوفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە کە ئۆتۆمبێلەکەشی وەرگەڕاوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
عەلی سەعد کاکەیی، دانیشتوی قەزای داقوقە بە تەلەفۆن قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت: ئیبراهیم تەمەنی 20 ساڵە و دانیشتوی گوندی حەفتەغارە، رۆژانە هاتوچۆی بۆ لای مامۆستای تایبەتی دەکرد لە شاری کەرکوک بۆ ئەوەی بەشداری تاقیکردنەوەی پۆلی شەشی دەرەکی بکات، ئەوە بوو بەر لە بانگی ئێوارە بە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەی لەکاتی گەڕانەوەیدا لە لای مامۆستاکەی گیانی لەدەستدا.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق