لە ئینتەرنێتەوە تێچووی بەکارهێنانی کارەبا بزانە

+964

هاوبەش ئەبوبەکر – سلێمانی

وەزارەتی کارەبا، خزمەتگوزاری ماڵپەڕی پسوولە دەخاتەکار کە بۆ زانینی تێچووی بەکارهێنانی کارەبا بەکارهێنەران دەتوانن سوودی لێ ببینن.

ماڵپەڕی پسوولە، مەڵپەڕێکە کە بەکارهێنەران لەڕێگەیەوە دەتوانن لەناو مۆبایلەکانی خۆیان بزانن بە بڕی تێچووی چەند کارەبایان بەکارهێناوە، ئەمەش وەک وەزارەتی کارەبا دەڵێت هەوڵێکە بۆ کەمکردنەوەی رۆتین و زانینی بڕی ئەو قەرزەیە کە لە ئەستۆی بەکارهێنەران دایە.

وەزارەتی کارەبا لە راگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی دەست میدیازان کەوتووە، دەڵێ بەکارهێنەران تەنیا بە نووسینی ژمارەی هەژمارەکەیان لە شوێنی دیاریکراو، زانیارییەکانی دەخرێتە بەرچاو.

“ئەم خزمەتگوزارییە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی رۆتینی کارگێڕی و، هەروەها مامەڵەی هاوڵاتیانیش ئاسان دەکات”. وەزارەتی کارەبا وا دەڵێت، پێیوایە دەبێتە هۆی روونی و شەفافی زیاتر لە تێچوونی کارەبا بۆ هاووڵاتیان.

بەشداربووانی کارەبا لەم لینکەوە دەتوانن تێچووی بەکارهێنانی وزەی کارەباکانیان بخوێننەوە:
https://elc.pay.krd