یەکێک لە سەرنشینانی ئەو بارهەڵگرەی کەوتەناو رووبار گیانی لەدەستدا – وێنە؛ هاتوچۆی سۆران
تەرمەکەی رەوانەی نەخۆشخانەی چۆمان کرا
یەکێک لە سەرنشینانی ئەو بارهەڵگرەی کەوتەناو رووبار گیانی لەدەستدا
ئاکام غەفوور – سۆران
یەکێک لە سەرنشینانی رووداوەکەی رێگای هاملتۆن گیانی لەدەستدا و تەرمەکەی رەوانەی نەخۆشخانەی چۆمان کرا.
رەوەند هاودیانی وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت، یەکێک لە سەرنشینانی ئەو بارهەڵگرەی لەسەر رێگای هامڵتۆن کەوتەناو رووبار، گیانی لەدەستدا و تەرمەکەی رەوانەی نەخۆشخانەی چۆمان کراوە.
وتیشی، ئەو دوو کەسەی دیکەش بریندارن، بەڵام برینەکانیان سووکە و بۆ چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی ئاشتی سۆران کراون.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 13.6.2026 لەسەر رێگای هامڵتۆن لە دەڤەری سۆران بارهەڵگرێک بە سێ سەرنشینەوە کەوتەناو رووبار و بەقسەی رەوەند هاودیانی هەر سێ سەرنشینەکە خەڵکی ناحیەی سرێشمە سەربە قەزای خەلیفانن.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری