توركیش ئێرلاین گەشتەكانی بۆ سلێمانی راگرت

964+

كوردستان ئەحمەد – هەولێر

كۆمپانیای توركیش ئێرلاین ئیمەیڵێكی بۆ فرۆكەخانەی سلێمانی كردووە و تێیدا هاتووە گەشتەكانیان بۆ مانگی چوار رادەگرن.

لەماوەی رابردوودا چەندینجار گەشتەكانی توركیا بۆ فرۆكەخانەی سلێمانی راگیراون.

دانا محەمەد سەعید، لێپرسراوی پەیوەندیە گشتیەكانی فرۆكەخانەی سلێمانی بە 964ی راگەیاند: كەمێك پێش ئێستا ئەو ئیمەیڵەیان پێگەیشتووە كە تێیدا باس لە راگرتنی گەشتەكانی كۆمپانیای توركیش ئێرلاین دەكرێت بەشێوەیەكی كاتی تەنیا لە مانگی چواردا.

وتیشی “ئێمەش بە ئیمەیڵ وەڵاممان داونەتەوە داوامان لێكردوون هۆكاری راگرتنی گەشتەكانمان بۆ روون بكەنەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێكیان نییە”.

لە مانگی چواردا، توركیش ئێرلاین 12 گەشتی شەوانە و رۆژانەی لە فرۆكەخانەی سلێمانی هەیە، بەڵام سەرجەمیان رادەگیردرێن بەشێوەیەكی كاتی.