ئەگەر تابلۆی دوکانەکەت نەکردوە بە کوردی پارە بژمێرە
964+
فەهمی نەبی
پارێزگای هەولێر بەدواداچوون بۆ بڕیارێکی خۆی دەکات سەبارەت بە گۆڕینی لیستی داواکاری خواردن و تابلۆی دوکانەکان بۆ زمانی کوردی، بڕیارە هەر شوێنێک تابلۆکەی نەگۆڕێبێت پێبژاردنی پێبکرێت.
کۆبونەوەکەی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ 3.4.2023 ئەنجامدراوە.
پارێزگای هەولێر دەیەوێت وەک هەنگاوی یەکەم بەدواداچوون بۆ ئەو بڕیارە بکات کە پارێزگای هەولێر لە 25.2.2023 دابووی بە دوکان، رێستۆرانت و هۆتێلەکان، چێشتخانە و شوێنەگەشتیاریەکان، کە ماوەکەی 35 رۆژ بووە.
رۆژی 21.2.2023 سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا بۆ لەمەودوا پێویستە شوێنە بازرگانی و قونسوڵخانەکان تابلۆکانیان بگۆڕن بۆ زمانی کوردی.
مەریوان عەبدولرەحمان، خاوەنی دوکانی خۆشنووسیە بۆ 964 قسەیکرد دەڵێت: هێشتا هیچ دوکان یان رێستۆرانت و شوێنێک نەهاتووە بڵێت تابلۆی دوکانەکەم بۆ بگۆڕە بە کوردی.
پارێزگا بەنیازە دەست بە هەڵمەتێکی گشتگیر بکات بۆ سزادانی ئەو شوێنانەی هێشتا تابلۆی سەر دوکانەکانیان نەکردۆتە کوردی، وەک هەنگاوی یەکەم پێبژاردن بەو شوێنانە دەکرێت.