قەتەر دەبێتە پێشەنگی بەکارهێنانی زیره‌كیی دەستکرد
میدیازان – بڵند عوسمان – هەولێر
مۆندیالی تۆپی پێی ٢٠٢٢ له قه‌ته‌ڕ، دەبێتە یەکێک لە پێشکەوتووترین مۆندیالەکان چونکە بە رێژەیەکی زۆر لە بەڕێوەبردنی یارییەکاندا “زیره‌كیی ده‌ستكرد” بەکاردێت.
رۆژی ٢٠ی ئه‌م مانگه یارییه‌كانی مۆندیالی ٢٠٢٢ له قه‌ته‌ر ده‌ستپێده‌كات، ئەوەی زۆر جیاوازە لەم مۆندیالەدا بەراورد بە مۆندیالەکانی دیكه، قەتەر بە رێژەیەکی بەرچاو پشتی بە تەکنەلۆژیا بەستووە بۆ بەڕێوەبردنی یارییەکان، ئه‌مه‌ش لە رووی تەکنیکیی و سکیورتیەوە، هه‌روه‌ك ماڵپه‌ڕی فیفا بڵاوی كردووه‌ته‌وه.
یەکێک لەو گۆڕانکارییانە ئەوەیە باری سەرشانی ناوبژیوان سووک دەبێت، چونکە حاڵەتەکانی ئۆفساید راستەوخۆ تەکنەلۆژیاکە دەستنیشانی دەکات و بواری هەڵە ناهێڵێتەوە.
له مۆندیالی ٢٠١٨، كه له رووسیا كرا، بۆ یه‌كه‌مجار سیستمی ڤار به‌كارهێنرا، كه سیستمی یاریده‌ده‌ری ڤیدیۆیی ناوبژیوانه و ئێستا له زۆربه‌ی خوله‌كانی جیهان به‌كاردێت.
لە بارەی پاراستنی ئاساییشه‌وه “سکیورتی” قەتەڕ بە شێوەیەکی زۆر چڕ کاری لەسەر ئەم بابەتە کردووە، هەر بۆ ئەم مەبەستەش لە هەموو یاریگه‌کانی مۆندیال، کە هەشت یاریگه‌ن، ١٥ هەزار کامێرایی چاودێری ده‌خرێته كار، کە بە هاوکاری زیره‌كیی دەستکرد دەتواندرێت رووخساری هەر تاکێک لە ئامادەبووان بناسرێتەوە. مۆندیالی قه‌ته‌ر به به‌شداریی ٣٢ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێ له ٢٠ی مانگه ده‌ستپێده‌كات و رۆژی ١٨ی مانگی داهاتوو كۆتایی دێت.