“بۆ گیا بەهارییەكان رۆشتبوون”

سێ شاخەوانەكە رزگاركران

+964
مەجید بیتوێنی- رانییە
لە دەڤەری راپەڕین سێ هاوڵاتی كە بۆ گیا بەهارییەكان رۆشتبوونە شاخ، بەڵام بەهۆی بەفر و بارانەوە گیریان خواردبوو لەلایەن پۆلیسەوە رزگاركران.

نسێ هاوڵاتیەكە دانیشتوی شارۆچکەی شکارتەی سەر بە ناحیەی بێتواتە لە ئیدارەی ڕاپەڕین.

ئیبراهیم مەحموود بەڕێوەبەری ناحیەی بێتواتە بە 964ی ڕاگەیاند، دوای هەوڵێکی زۆر توانرا سێ شاخەوانەکە و ئوتومبێلەکەیان ڕزگار بکرێن.

ئەو سێ هاوڵاتییە بەهۆی سەختی ڕێگاکە و تێکچوونی ئۆتۆمبێلەکەیان گیریان خواردبوو.

ئەفسەر و کارمەندانی بنکەی ئاسایشی شکارتە و بنکەی هاتوچۆی سەروچاوە و بنکەی بەرگری شارستانی سەروچاوە و هاوڵاتیانی گوندی چیوەی سەرو، هاوكاری رزگاركردنی هاوڵاتییەكان بوون