133 ملیۆن دۆلارى لە نەوتى هەرێم وەرگرتووە
عێراق لە مانگى رابردوو هەر بەرمیلێک نەوتى بە سەروو 105 دۆلار فرۆشتووە
وریا فەتاح
تەنیا لە مانگى سێ دا، عێراق بە بەهاى یەک ملیار و نۆسەد و پەنجاو حەوت ملیۆن دۆلار نەوتى فرۆشتووە، لەو ژمارەیە زیاتر لە 133 ملیۆن دۆلار لە داهاتى نەوتى هەرێم بووە.
بەپێی ئامارە کۆتاییەکانی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، لە مانگی ئازاری ڕابردوودا، فرۆش و داهاتى نەوتى عێراق و کوردستان بەم شێوەیە بووە.
وردەکاری ئامارەکان
کۆی گشتی هەناردە: بڕی 18,604,951 بەرمیل نەوتی خاو (بە چڕکراوەکانیشەوە) هەناردە کراوە.
کۆی داهات: داهاتی بەدەستهاتوو گەیشتووەتە زیاتر لە 1,957,121,000 دۆلار.
دابەشبوونی هەناردەکردن بەپێی ناوچەکان:
1. کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشوور: بڕی 14,561,534 بەرمیل نەوتیان لێ هەناردە کراوە.
2. نەوتی هەرێمی کوردستان: لە رێگەی بەندەری جیهانی تورکییەوە بڕی 1,271,200 بەرمیل هەناردە کراوە.
3. نەوتی کەرکوک: لە رێگەی بەندەری جیهانی تورکییەوە بڕی 2,772,217 بەرمیل هەناردە کراوە.
وەک ئەوەى وەزارەتەکە بڵاوى کردووەتەوە، تێکڕاى نرخى هەر بەرمیلێک بە 105 دۆلار و 19 سەنت فرۆشراوە، بەمەش کۆی گشتی داهاتی نەوتی هەرێم لەو مانگەدا 133 ملیۆن و 717 هەزار و 528 دۆلار بووە.