دهۆک
زەیت و برنج و چای گران بوون و بازاڕیش نییە
سیداد حەبیب – دهۆک
نرخی زه‌یت به پله‌ی یه‌كه‌م و ئینجا برنج و كه‌لوپه‌لی دیكه‌ی خۆراک لە بازاڕەکانی دهۆک بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و ئێستا نرخی یەک بوتڵ زەیت گەیشتووەتە 3000 دینار، لە کاتێکدا پێش هەفتەیەک نرخەکەی لە نێوان 2000 بۆ 2500 دیناردا بوو.
ئەبو وەلید کە فرۆشیارێکە لە بازاڕی دهۆک به 964ی وت، زیاتر لە هەفتەیەکە نرخی زەیت گران بووە و پێشتر کارتۆنێکی بە 43 هەزار بۆ 45 هەزار دینار بووە، بەڵام ئێستا گەیشتووەتە 60 هەزار دینار.
ئه‌بووه‌لید پێی وایه ئه‌گه‌ر هه‌واڵی خۆش نه‌بێت و ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت، پێده‌چێت نرخی شته‌كان زیاتر گران بن.
هەجەر تاهیر، بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی دهۆک بە 964ی ڕاگەیاند، “زیاتر لە مانگێکە زەیت نەگەیشتووەتە کۆگاکانی خۆراک لە پارێزگای دهۆک”.
وتیشی، “لەم ساڵدا دوو سەبەتەی خۆراک بۆ پارێزگاکە هاتووە، بەڵام زەیتیان لەگەڵدا نەبووە، ئەمەش بووەتە یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی گرانبوونی نرخی زەیت لە بازاڕەکاندا”.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا