لە ڕووداوێکی هاتوچوودا، پێنج کەس برینداربوون
میدیازان، شڤان عەبدولڵا – زاخۆ
لەسەر ڕێگەی دهۆک بۆ زاخۆ، ڕووداوێکی هاتوچوو ڕوویدا، لەئەنجامدا پێنج کەس برینداربوون.
ڕۆژی شەممە لە کاتژمێر 06:30 ـی شەو، لەسەر ڕێگەی دهۆک بۆ زاخۆ، نزیک مفرەقەی گرشین ڕووداوێکی تڕومبێلی نیسان سەنی ( تەکسی ) لەژێر کۆنتڕولی شوفێر دەرچوو، لەئەنجامدا پێنج کەس برینداربوون، یەکێک لەوان کە شوفێری تڕومبێلەکەبوو بە سەختیبرینداربووە.
بریندارەکان هەموویان گەینڕانەتە نەخوشخانە و ئێستا لەژێر چاودێریدان، و زیانی ماددی مەزن بەر تڕومبێلەکە کەوت.