"تاسوكڵاو جولەکە و عوسمانییەکان بۆیان هێناین"

لە شتە کۆنەکان کەرەستەی دانسقە و جۆراوجۆر دروست دەکات

رێباز یونس – هەولێر

خانمە دیزاینەرێکی گەنج لە شتە کۆنەکان، کەرەستەی دانسقە و جۆراوجۆر دروست دەکات و تاسوکڵاویش یەکێکە لە ئیشە جوانەکانی.

ئەمڕۆ یەکشەممە 29.11.20206 پیشانگایەکی نێودەوڵەتی بەناوی “چوارڕێیان” بۆ پاڵپشتی خاوەنکار و داهێنەران لە هەولێری پایتەخت کرایەوە.

لاڤان ئەمیر وەک دیزاینەر بەشداری پێشانگاکەی کردووە و بە 964ـی وت، تاسوکڵاو کە یەکێکە لە کەرەستە کۆن و فولکلۆرییەکانی ناو کۆمەڵگای کوردی، لە شوێنان کۆیان دەکاتەوە  و بەدیزانێکی تازە دەیانفرۆشێتەوە.

“جاران خەرکە دەورەمەندەکە بەکاریهێنایە و سەردەمی عوسمانییەکان کە هاتینە هەولێرە و جولەکەکان هاتینە کۆیە، ئەو دەستوورەیان هێنایتە ناومە و زۆر بەکارهاتییە”، لاڤان وادەڵێت.

نرخی تاسوكڵاوەکانی جێگیر نییە و تاسی زەردیش هەرزانترە لە زیوەکە.

جگە لەو کارە، لاڤان ئەمیر قوماشە کۆن و فڕێدراوەکان هەڵدەگرێتەوە و بابەتی جۆراوجۆریان لێ دروست دەکات، وەک سەرفەڕش و سەرنان و کڵاو.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری