دیمەنی مۆلیدەیەکی ئەهلی کە لە گەڕەکەکاندا بۆ پێدانی کارەبا سوودی لێ وەردەگیرێت _ وێنە:964
500 کەیڤى
هەڵەبجە و بیارە پێویستیان بە دوو مۆلیدەى ئەهلییە
وریا فەتاح
لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سەر بە لیژنە هەمیشەییەکانی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە ئاگاداری خاوەن مۆلیدە و خوازیاران دەکاتەوە، کە پێویستیان بە دانانی دوو مۆلیدەی ئەهلی هەیە بە توانای 500 کەیڤی.
بەپێی ئاگادارییەکەی لیژنەکە، دانانی ئەو دوو مۆلیدەیە بۆ دابینکردنی کارەبایە بۆ ئەم دوو شوێنەی خوارەوە:
1- گەڕەکی شەهیدان (نزیک فەرمانگەی کارەبا).
2- ناحیەی بیارە.
لیژنەکە داوا دەکات هەر کەسێک ئارەزوومەندە و مەرجەکانی تێدایە، لە نزیکترین کاتدا بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر و جێبەجێکردنی رێکارەکان پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی 07501205954ـەوە بکات.