ئه‌مشه‌و هه‌ولێر له‌ به‌غدا یاریی هه‌یه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

له‌ یارییه‌كی دواخراوی خولی نایابی عێراقدا، یانه‌ی هه‌ولێر له‌ به‌غدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی كاره‌با ده‌بێته‌وه‌.

یارییه‌كه‌ ئه‌مشه‌و كاتژمێر 09:00 له‌ یاریگه‌ی شه‌عب به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه‌ دواخراوی گه‌ڕی 21ی خوله‌كه‌یه‌ و ده‌بوو له‌ 17.3 بكرایه‌، به‌ڵام به‌ بیانووی به‌رده‌ستنه‌بوونی یاریگه‌ دواخرا.

یانه‌ی هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كه‌ ناڕه‌زایی ده‌ربڕیبوو، به‌ڵام فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق یانه‌كه‌ی ناچار كردووه‌ یارییه‌كه‌ له‌ كاتی دیاریكراودا بكات.

یانه‌ی هه‌ولێر ئێستا له‌ خولی نایابی عێراق له‌ پله‌ی 16یه‌ و 22 خاڵی هه‌یه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا یانه‌ی كاره‌با له‌ پله‌ی سێیه‌مه‌ به‌ 41 خاڵ و ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ بیباته‌وه‌، پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندیی ده‌گرێت.

هاوكات هه‌ر ئه‌مشه‌و، یاریی دواخراوی نێوان نه‌جه‌ف و قوه‌ی جه‌وییه‌ش له‌ هه‌مان كات له‌ یاریگه‌ی نه‌جه‌ف ده‌كرێت.