لە شاری لەندەن

کۆمەڵێک خوێندکاری کورد لە هەندەران بوونە خاوەن بڕوانامەی بازرگانی

بڵند عەلی

لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، بۆ یەکەمجار لە مێژوودا 60  خوێندکاری کورد بەیەکەوە و وەک گرووپێک ئاهەنگی دەرچوونیان گێڕا و بڕوانامەی باڵای دەوڵەتییان لە بواری بازرگانیدا بەدەستهێنا.

خوێندکارەکان دوای تەواوکردنی خولێکی دوو ساڵە و بە رێنمایی و کارئاسانیی دامەزراوەی (شا ئێجوکەیشن) توانییان قۆناغەکە ببڕن؛ بە جۆرێک بۆ ئەوەی سەرقاڵیی کار و کاسبی نەبێتە رێگر لەبەردەمیان، خوێندنەکەیان بە تێکەڵەی ئامادەبوون لە کۆلێژ و وانەی ئۆنڵاین ڕێکخرابوو.

راوێژکارانی دامەزراوەکە ئاماژەیان بەوە کرد کە ئامانجیان شکاندنی ئەو بەربەستە بووە تا کوردانی بەریتانیا شانبەشانی کاسبی، ببنە خاوەن بڕوانامەی باڵا و لە ڕێگەی زانستەوە پێگەی کورد لەو وڵاتە بەرزتر بکەنەوە.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح