خانەنشینان لە سەرەی وەرگرتنی موچەدا وەستاون. وێنە:ئەرشیف
فهرمانگهی میدیا و زانیاری:
“له ماوهی ههشت ساڵدا موچهی كوردستان به تهواوی نهنێردراوه”
ئهرسهلان عهبدوڵا
فهرمانگهی میدیا و زانیاری سهر به حكومهتی ههرێمی كوردستان دهڵێت، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە بیست ساڵ بەسەر جێبەجێکردنی دەستووری هەمیشەیی عێراقی ساڵی 2005، بەڵگە یاسایی و دارایی و سیاسییەکان دەریدەخەن کە حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق مامەڵەیان لەگەڵ دەستووردا نەکردووە وەک مەرجەعێکی یاسایی باڵا و پابەندکەر، بەڵکو وەک بەڵگەنامەیەک بۆ هەڵبژاردنی بەشێکی، دواخستن، پەکخستن یان لێکدانەوە بەپێی بەرژەوەندییە سیاسییەکان مامەڵەیان لەگەڵدا کردووە.
ههروهها ئاماژه بهوه دهكهن، “ئەم رێبازە لە کرداردا دەوڵەتی عێراقی بەرەو ناوەندگەرایی گێڕاوەتەوە، بنەمای هاوبەشیی راستەقینەی هەڵوەشاندووەتەوە، و گوشارێکی بەرنامەبۆداڕێژراوی خستووەتە سەر مافە دەستوورییەکان و قەوارەی سیاسیی هەرێمی کوردستان”.
فهرمانگهكه ئهمڕۆ شهممه به داتا و ئامار پێشێلكارییه دهستوورییهكانی حكومهتی عێراقی بهرامبهر به ههرێمی كوردستان بڵاوكردهوه.
دیارترین ژمارە و ئامارە خێراکان، سهبارهت بهو پێشێلکارییە دەستوورییانهی كه حكومهتی عێراق بهرامبهر ههرێمی كوردستان ئهنجامیداون لە ساڵی 2005 تا کۆتایی 2025 بهم جۆرهن:
* 15 ساڵ دواکەوتن: تا ئێستا «ئەنجومەنی فیدراڵی» پێک نەهێنراوە، سەرەڕای ئەوەی دەستوور ساڵی 2010ی وەک دوا وادە بۆ پێکهێنانی دیاری کردبوو.
* کەمتر لە 1%: رێژەی نوێنەرایەتیی کورد لە دەزگا فەرمانبەرییە فیدراڵییەکاندا، بەتایبەت لە دامەزراوە سەربازی و ئەمنییەکان.
*لە باشترین دۆخدا 5%: ئەوپەڕی ئەو پشکەی بەکردەیی بۆ هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵیدا تەرخان کراوە دوای کەمکردنەوە و کۆتوبەندەکان، بە بەراورد بە رێژەی 17%ی پێشوو.
* 8 ساڵ بڕینی تەواوەتی: لە نێوان ساڵانی 2014 تا 2025 هەرێمی کوردستان موچەی هەشت ساڵی بە تەواوەتی نەنێردراوە.
* پەراوێزخستنی زمانی کوردی (ماددەی 4): جێبەجێنەکردنی کردەیی یاسای زمانە فەرمییەکان ژمارە (7)ی ساڵی 2014 لە دامەزراوە فیدراڵییەکان، دانیشتنەکانی پەرلەمان، دادگاکان، کۆنفرانسە فەرمییەکان و نەنووسینی لەسەر دراوی عێراقی.
* تێکچوونی هاوسەنگیی سوپا و بوونی میلیشیاکان (ماددەی 9/یەکەم): نەبوونی هاوسەنگی لەنێوان پێکهاتەکاندا لە پێکهێنانی سوپای عێراق، و دروستکردنی میلیشیای چەکدار لە دەرەوەی چوارچێوەی هێزە چەکدارەکان کە بوونەتە هێزێکی هاوتەریب و خاوەن هەڵوێستی سیاسی، ئەمەش پێشێلکردنی ڕوونی قەدەغەکردنی دەستوورییە.
* نهبوونی ئەنجومەنی فیدراڵی (ماددەکانی 48، 65، 137): بەردەوامبوونی تاکڕەویی ئەنجومەنی نوێنەران لە یاساداناندا بەپێی بنەمای زۆرینە، بەبێ بوونی ئەنجومەنی دووەمی یاسادانان کە بەرژەوەندیی هەرێم و پارێزگاکان دەپارێزێت.
*نادەستووریبوونی پێکهاتەی دادگای باڵای فیدراڵی (ماددەی 92): بەردەوامبوونی کارکردنی دادگاکە بە یاسایەکی پێش دەستوور بەهۆی دەرنەچوێنرانی یاسای تایبەت بە خۆی، و دەرکردنی بڕیارگەلێک کە دژ بە سیستەمی فیدراڵین.
* پەکخستنی دەستە زامنکەرەکانی هاوبەشی (ماددەکانی 105، 106، 107): پێکنەهێنانی دەستەی گشتیی زامنکردنی مافی هەرێم و پارێزگاکان سەرەڕای دەرچوونی یاساکەی لە 2014، بێدەسەڵاتکردنی دەستەی چاودێریی تەرخانکردنی داهاتە فیدراڵییەکان، و دابەزینی نوێنەرایەتیی کورد لە فەرمانبەرێتیی فیدراڵیدا بۆ کەمتر لە 1%.
* بەئامانجگرتنی دەسەڵات و یاساکانی هەرێم (ماددەکانی 117، 121، 141): هەوڵدان بۆ داماڵینی هەرێم لە دەسەڵاتەکانی لە ڕێگەی یاسای ناوەندگەرا و بڕیاری دادگاوە، ڕێگریکردن لە پێکهێنانی هەر هەرێمێکی فیدراڵیی نوێ، و نەکردنەوەی نووسینگەی نوێنەرایەتیی دیپلۆماسیی هەرێم لە زۆربەی باڵیۆزخانەکانی عێراقدا.
* دەستوەردانی دەسەڵاتی دادوەری: دەرکردنی بڕیاری نادەستووری کە سروشتی یاسادانان، جێبەجێکردن یان سیاسییان هەیە بۆ دوورخستنەوەی لایەنە سیاسییەکان و گۆڕینی ڕێڕەوی سیاسی.
* دەستدرێژیی دەسەڵاتی جێبەجێکردن بۆ سەر پەرلەمان (ماددەی 61): دامەزراندنی فەرماندە باڵاکانی سوپا و پلە تایبەتەکان بەبێ ڕەزامەندیی پەرلەمان، و پشتگوێخستنی مەرجە دەستوورییەکانی ڕاگەیاندنی باری نائاسایی (کە پێویستی بە رەزامەندیی دوو لەسەر سێی پەرلەمان هەیە).
* تاکڕەوی لە بڕیاری جێبەجێکردندا (ماددەکانی 80 و 85): پیادەکردنی زۆربەی دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنی وەزیران لەلایەن سەرۆکوەزیران و نووسینگەکەیەوە، و پەسەندنەکردنی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی وەزیران بەپێی دەستوور.
* لێدان لە سەربەخۆیی دەستە سەربەخۆکان: بەستنەوەی دەستە سەربەخۆکان (وەک دەستەی دەستپاکی، بانکی ناوەندی، دیوانی چاودێریی دارایی و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن) بە سەرۆکوەزیرانەوە بەپێی بڕیاری ژمارە (88)ی ساڵی 2011ی دادگای فیدراڵی کە چاودێریی پەرلەمانی لاواز کرد، لەگەڵ بەکارهێنانی سیاسییانەی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری (ماددەی 135).
* هەموارکردنی پڕۆژەیاسای بودجە بەبێ ڕەزامەندیی حکومەت: کە پێشێلکردنی بنەمای جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکانە (ماددەی 47).
* جیاکاری لە زیادەی نرخی نەوتدا (ماددەی 2/یەکەم/5/ب): جیاکردنەوەی هەرێمی کوردستان لە تەرخانکردنی 30%ی جیاوازیی زیادەی نرخی بەرمیلێک نەوت کە بۆ پارێزگاکانی دیکە دانراوە، ئەمەش پێشێلکردنی ماددەکانی (14، 112، 121)ـە.
* داهێنانی «خەرجیی کردەیی – ئینفاقی فیعلی» (ماددەی 11/دووەم): هەژمارکردنی پشکی هەرێم لەسەر بنەمای «خەرجیی کردەیی» دوای دەرکردنی خەرجییە سیادییەکان (کە یەکەم جار ساڵی 2015 خرایە ناو یاساوە)، لەبری «کۆی داهاتە کۆکراوە فیدراڵییەکان» کە ماددەی (121/سێیەم) بە ڕەهایی دەقی لەسەر داوە.
* مەرجدارکردنی پارەدارکردن و دەستوەردان لە دەسەڵاتەکان (ماددەکانی 12 و 13): دانانی مەرجی پێشوەختە بۆ ناردنی پشکی دەستووریی هەرێم (پێشێلکردنی ماددەی 46 کە ڕێگە نادات زیان بە جەوهەری ماف بگەیەنرێت)، و پێدانی دەسەڵاتی جێبەجێکردن و دارایی بە سەرۆکوەزیرانی فیدراڵی لە دەرەوەی دەسەڵاتە حەسرییەکانی لە ماددەکانی (78 و 110)دا، لەگەڵ پێشێلکردنی پێشینەیی یاسای هەرێم لە دەسەڵاتە هاوبەشەکاندا (ماددەی 115).
* خستنەناوەوەی نەوت و گاز بۆ ناو دەسەڵاتە حەسرییەکانی فیدراڵی، لە کاتێکدا ماددەی (110) هیچ ئاماژەیەکی بە سامانە سروشتییەکان نەداوە و بە ڕوونی دەکەونە چوارچێوەی دەسەڵاتە هاوبەشەکان و دەسەڵاتی هەرێمەکان لە ماددەکانی (112 و 115)دا.
* تێکەڵکردنی دەستەواژەی «داڕشتنی سیاسەت» (هێڵە گشتییەکان) لەگەڵ «دانانی سیاسەت»، و تێکەڵکردنی بازرگانیی ناوخۆیی نێوان هەرێم و پارێزگاکان (ماددەی 110/سێیەم) لەگەڵ بازرگانیی نێودەوڵەتیی سیادی.
* زیندووکردنەوەی یاساکانی سیستەمی ناوەندیی پێشوو، وەک یاسای ڕێکخستنی وەزارەتی نەوت ژمارە (101)ی ساڵی 1979 و یاسای سامانی هایدرۆکاربۆنی ژمارە (84)ی ساڵی 1985 بە پشتبەستن بە ماددەی (130)، لەگەڵ پشتگوێخستنی ماددەی (13) کە دەستوور بە باڵاترین یاسا دادەنێت و هەر دەقێکی یاسایی پێچەوانەی دەستوور بە پووچەڵ هەژمار دەکات.
وردهكاریی زیاتر لهم لینكهدا بخوێنهوه: