نیان عەبدوڵا بە شێوەیەک دەبینن کە پێشتر ئاوها نەتاندیوە

964+

ژووری هەواڵ

لە نوێترین ئەڵقەی پۆدکاستی (سپی)ـدا، هونەرمەند نیان عەبدوڵا بە شێوازێکی جیاواز و راشکاوانە دەردەکەوێت و باس لە چەندین وێستگەی ژیانی تایبەت و هونەریی خۆی دەکات.

نیان عەبدوڵا لەم دیدارەدا پەیامێک ئاڕاستەی خانمان دەکات و داوایان لێدەکات متمانەیان بە خۆیان هەبێت و دەڵێت: “سواڵی گرنگیپێدان مەکەن و بە هاوسەرەکانتان بڵێن، من جوانترین ئافرەتی دونیام”.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ئەو هونەرمەندە رەتیدەکاتەوە کە نازناوی “هەیفا وەهبی کوردی” پێببەخشرێت و بەو نازناوە رازی نییە، سەبارەت بە پاراستنی لەشولاریشی ئاماژە بەوە دەکات کە بەهۆی سەرقاڵییەوە دەرفەتی چوونە هۆڵە وەرزشییەکانی (قاعە) نییە و لە ماڵەوە لە رێگەی یوتیوبەوە وەرزش دەکات.

هەر لەم ئەڵقەیەی سپیدا، نیان عەبدوڵا بەبێ سانسۆر باس لە هەردوو کوڕەکەی و یادگاری و بەزمەکانی پشت کامێرای کلیپەکانی دەکات.