تا 250 تا 350 دینار
نرخی هەرسێ جۆرى بەنزین بەرز بووەوە
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
خەڵک چاوەڕێ بوو نرخى بەنزین داببەزێت، کەچى هەرسێ جۆرەکەى بەنزین بەرز بووەتەوە و هەر لیترێکى 250 تا 350 دینارى چووەتەسەر.
ئەمڕۆ لە شارى هەولێر، جارێکى تر نرخى بەنزین لەسەر شاشەکانى بەنزینخانەکان بەرز بوونەوەیان بەخۆیانەوە بینى، بەشێوەیەک یەک لیتر نۆرماڵ 350 دینارى چووە سەر و لە 1100 دینارەوە بۆ 1450 دینار بەرز بووەوە، نۆرماڵ و موحەسەنیش هەریەکەیان 250 دیناریان چووەسەر.
ئەو بەرزبوونەوەیە لە کاتێکدایە خەڵک چاوەڕێ بوو داببەزێت، بەڵام نەک هەر بەرزبوونەوەى نرخى بەنزین بەڵکو نۆرەى بەنزینى 750 دینارى حکومیش وەک وەک جاران قەرەباڵغ بووەتەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح