بۆ بەشداری خۆپیشاندان
هاوڵاتیان بە ئاڵای کوردستانەوە پەیتا پەیتا بەرەو لای قەڵای هەولێر دەچن
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
لەسەر شەقامی 30 مەترییەوە هاوڵاتیانی شاری هەولێر بۆ بەشداری لە خۆپیشاندان دژی بڕیارەکانی عێراق پەیتا پەیتا بەڕێکەوتوون بەرەو بەردەم قەڵای هەولێر.
هاوڵاتییەکێش کە ئالای کوردستانی بەدەستەوەیە و بۆ خۆپیشنادانەکە بەڕێ کەوتووە دەڵێت، ئاڵای کوردستان لای ئەو کوردایەتی و مەردایەتیە و پێویستە هەموو کەس بەشدار بێت.