100 لیترە بە 32 هەزار دینار

هاوڵاتیانی هەریر و باسرمە و بالیسان نەوتەکە هاتووە و بڕۆن وەریگرن

شۆڕش قادری

ئەمڕۆ هاوڵاتیانی قەزای هەریر و هەردوو ناحیەی باسرمە و بالیسان لە پارێزگای هەولێر دەتوانن بەشە نەوتی خۆیان وەربگرن.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر لە ئاگادارییەکدا بۆ دانیشتووانی قەزای هەریر و ناحیەکانی باسرمە و بالیسان ناوی چەند بریکارێکی داناوە و دەڵێت، ئەوانەی کە کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنیان لای ئەو بریکارانەیە، دەتوانن لەمڕۆ پێنجشەممەوە 19.11.2026 بڕی 100 لیتر نەوتی سپی بە نرخی 32 هەزار دینار لە بەنزینخانە وەربگرن.

ئەو بەنزینخانانەی کە نەوتەکەیان لێ دەدرێت ئەمانەن؛

1- بەنزینخانەی ڕەزگە

2- بەنزینخانەی سورسورە

3- بەنزینخانەی ڤانێس

4- بەنزینخانەی  سەربار

بۆ وەرگرتنی ئەو نەوتە، هاوڵاتیان دەبێ کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی لەگەڵ خۆیان ببەنە بەنزینخانە.

لیستی ئەو بریکارانەی کە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر دایناوە لە خوارەوەیە؛

هاوڵاتیانی هەریر و باسرمە و بالیسان نەوتەکە هاتووە و بڕۆن وەریگرن