هەواڵەکان
شەقام وەڵامى زەیدى دەداتەوە و خێرخوازێکیش بنکەیەکى تەندروستى کردەوە
ژووری هەواڵ
بڕیارەکانی ئەم دواییەی عەلی زەیدی لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە، کاردانەوە و ناڕەزایەتیی زۆری لێکەوتووەتەوە و سەرجەم دامەزراوە و لایەنە سیاسییەکانی هێناوەتە سەر خەت، لە کاتێکدا لە بەغدا دەوترێت رێکارەکان دەستوورین، لە هەرێمی کوردستان بە نادەستووری ناودەبرێن و بانگەواز بۆ خۆپیشاندان دەکرێت.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، رایگەیاند کە سبەی گەورەترین خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت.
لە کوردەواریدا دەوترێت، گەورەترین چاکە، دەستگرتنی هەژاران و تیمارکردنی نەخۆشانە. حاجی سالار ئەحمەد شاسوار، سەرمایەداری خێرخوازی سلێمانیش بە کردار ئەمەی سەلماند.
بلۆک و شیش و چیمەنتۆ ئەوەندە گرانبووە، خۆزگە بخوازە ئەوەى کەیفت پێنایەت خانوو دروست بکات، بەڵام ئەوەى وەکخۆى ماوەتەوە کرێکار و وەستاى قوڕبەسەرە، نرخى هەموو شتێک گرانبووە، ئەوان هەر بە نرخى جاران کار دەکەن.
گۆپاڵ یان گۆچان تەنیا تەنیا پارچە دارێک نییە، بەڵکو هاوڕێی تەمەن و دەستێکى ترە تا مرۆڤ لە رێگا سەختەکاندا پشتی پێ ببەستێ، لە گوندی خەلانی سەر بە ئیدارەی سۆرانیش، پیاوێک هەیە کە سەرەڕای ئەوەى دەستێکى نییە، بەڵام ساڵانێکە گۆپاڵ بۆ خەڵک دروست دەکات.