گرانترین قاسە بە چەند فرۆشراوە؟
دنیا گۆڕاوە و ئێستا کتێبیش بووە بە قاسە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
لەگەڵ گرانی و کەمبوونەوەی پارەش، هێشتا بازاڕی قاسە هەناسەی تێدایە و فرۆشیارێک باس لە نرخ و جۆرەکانی دەکات.
هاوکار جەمال، فرۆشیاری قاسەیە لە سلێمانی و بە 964ـی وت، “ئێستاش بازاڕی قاسە هەیە مەرج نییە کەسێک کە پارەدار بێت بیکڕێت، مەرجیش نییە کە قاسەت هەبوو دزیت لێ ناکرێ و چەندین جۆری قاسە هەیە”.
وتیشی، “گرانترین قاسەم بە 35 وەرەقە فرۆشتووە و هەندێک جاریش تاوەکو 50 وەرەقە رۆیشتووە، هەندێک قاسەش هەیە هاوڵاتییان بۆ شاردنەوەی کلیل یان چەند پێداویستییەکی خۆیان یان ماڵەکەیان دەیکڕن، بەڵام زۆرینە بۆ پارە دەیکڕن”.
پێداچوونەوە: کوردستان جەلال