"پلان و پڕۆژەی تازەمان لە رێگەدایە"

پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌: مه‌جالم نییه‌ بچمه‌ بازاڕ شته‌كانی خۆم بكڕم

ئه‌مه‌ل ناجی

ئه‌مڕۆ رۆژی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ و پارێزگاری هەڵەبجە نوخشە ناسیح، تاكه‌ پارێزگاره‌ ژنه‌كه‌ی كوردستان و عێراق، خۆی جوان گۆڕیوه‌ و جلی كوردی له‌به‌ر كردووه‌، ده‌شڵێت، پلان و پڕۆژه‌ی تازه‌مان بۆ شاره‌كه‌ ده‌بێت.

نوخشه‌ ناسیح ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 24.11.2026 بۆ 964 قسه‌ی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه‌ پلان و پڕۆژه‌ی تازه‌یان بۆ ساڵی نوێ بۆ شاره‌كه‌یان ده‌بێت.

نوخشه‌ به‌ جلی كوردییه‌وه‌ له‌ رۆژی شاره‌كه‌ی به‌شداریی خۆشی و ئاهه‌نگگێڕانی هاوڵاتییانه‌، ئاشكراشی كرد، ئه‌م ماوه‌یه‌ به‌هۆی سه‌رقاڵییه‌وه‌ كاتی نییه‌ بچێته‌ بازاڕ و شته‌ پێویسته‌كانی بكڕێت.

ئه‌و وتی، “حه‌زم لێیه‌ خۆم بچمه‌ بازاڕ و شته‌كانی خۆم بكڕم، به‌ڵام مه‌جالم نییه‌”.

ئه‌مڕۆ ساڵڕۆژی به‌قه‌زابوونی شاره‌كه‌یه‌ پێش ئه‌وه‌ی ببێته‌ پارێزگا، به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ ئاهه‌نگ و چالاكیی جۆراوجۆر به‌ڕێوه‌ده‌چن.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا