هه‌ولێر
هێشتا كۆنه‌سۆپای ژاپۆنی ره‌واجی له بازاڕ زۆره
رێباز یونس
سۆپای نەوت و کارەبایی ژاپۆنی، كه نوێ نین و دەستی دووه، دەهێندرێنە کوردستان، فرۆشیارێكی ئه‌و سۆپایانه‌ش دەڵێت، بازاڕی باشه و زۆر باشتر لە سۆپا نوێیه‌کان ئیش دەکات، نەفتیش کەمتر ده‌خوات.
حوسامه‌دین جه‌لال فرۆشیاری سۆپای ده‌ستی دووی ژاپۆنییه له هه‌ولێر و بۆ 964 ده‌ڵێت، بازاری سۆپای ژاپۆنی زۆر باشە و هەموو سۆپاکان لە ژاپۆنه‌وه دێن، ئه‌وان بۆ ناوخۆی وڵاته‌كه‌یان دروستیان كردووه.
“سۆپام هەیە 13 ساڵ لە من گەورەترە و له 1984 دروستكراوه”، حوسامه‌دین جه‌لال واده‌ڵێت.
ئه‌و ورده‌كاریی سۆپاكانیش باس ده‌كات، “ناوەوەی سۆپاکان کوورەیە و بە نەوت و کارەبا بەیەکەوە کار دەکه‌ن، بە شێوەکەی تێمەکەون و گرنگ ناوەوەی سۆپاکەیە”.
ئه‌و باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره سۆپایانه بكڕێت، جارێكی‌تر نوێیه‌كان به‌كارناهێنێت.
له باره‌ی نرخه‌كانیشه‌وه ده‌ڵێت، 18 جۆری به‌رده‌ستن و نرخه‌كانیان له 80 هه‌زار دیناره‌وه ده‌ستپێده‌كات تا 700 دۆلار.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا