بە 140 هەزار دینارە

چاوەڕوانییەکی زۆر بۆ یاری GTA 6؛ داواکارییەکان بەرەو زیادبوون دەچن

رێباز یونس – هەولێر

یاری ڤیدیۆیی Grand Theft Auto 6 (GTA 6) بووەتە جێی سەرنجی گەیمەرانی جیهان، بە جۆرێک کە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەستگەیشتن بە یارییەکە لە نیوزیلەندا، تامەزرۆیی بۆ کڕین و یاریکردنی لە نێوان بەکارهێنەراندا زیاتر بووە.

لە هەولێر بە دوو جۆر بەردەستە، ستانداردەکەی نرخەکەی دەگاتە 140 هەزار دینار.

ئاری خەلیل، خاوەنی ئاری گێمینگ لە هەولێر دەڵێت، یارییەکە بۆ دوو کەس دیزاین کراوە و داواکارییەکان بۆ کڕینی بەردەوام لە زیادبووندان.

بە وتەی ئاری خەلیل، دوای 13 ساڵ چاوەڕوانی، کە ئەو کاتە قوتابی و سەربەخۆ بووە و ئێستا خێزانی پێکهێناوە و خوێندنی تەواو کردووە، یارییەکە گۆڕانکارییەکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە و لە رووی وردەکارییەوە وەک ژیانی راستەقینە وایە.

یارییەکە بۆ تەمەنی سەرووی 21 ساڵ گونجاوە و چاوەڕوانی بۆ بەدەستهێنانی لە هەفتەیەک زیاتر دەخایەنێت، بە پێی قسەکانی، داهاتی یارییەکەش لە سنووری ملیارێک دۆلار تێپەڕیوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا