عەباس عێراقچى وەزیرى دەرەوەى ئێران
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران:
“له 48 كاتژمێردا له‌گه‌ڵ 12 وه‌زیری ده‌ره‌وه قسه‌م كردووه”
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، لە ماوەی 48 کاتژمێردا راوێژی تەلەفۆنی لەگەڵ 12 هاوتاکانی لە ناوچەکەدا ئەنجامداوە بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی ناوچەکە و کەمکردنەوەی دۆخی دۆخەکە.
عەراقچی لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام رایگەیاندووە، گفتوگۆکانی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی عومان، میسر، ئوردن، سعودیە، قەتەر، قوبرس، تورکیا، کوێت، ئیمارات، تونس، عێراق و پاکستان بریتی بووە لە “پێداچوونەوەیەکی گشتگیر بە دوایین پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، لەگەڵ گرنگیدان بە کاردانەوەکانی پەرەسەندن و کردەوە ئیستفزازییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل”.
وەزیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران روونی کردەوە، کە لە راوێژکارییهكانیدا دووپاتی هەڵوێستی جێگیری ئێران کردووه‌ته‌وه و جەختی لە “پێویستی رێزگرتن لە سەروەری نەتەوەیی دەوڵەتان و راگرتنی هەموو جۆرە دەستدرێژی و هەڕەشەکان و دوورکەوتنەوە لە دەستێوەردانی دەرەکی كردووه، کە دەتوانێت سەقامگیری تێکبدات”.
هه‌روه‌ها جەختی لەسەر “بەرپرسیارێتی وڵاتانی ناوچەکە بۆ سنووردارکردنی تەشەنەکردنی گرژییه‌كان” کردەوە.
عه‌راقچی هەروەها “مافی رەوای ئێران بۆ بەرگریکردن لە سەروەری و ئاسایشی نەتەوەیی” دووپاتکردەوە و خوازیاری “پێویستی داڕشتنی رێکخستنە ئەمنییەکانی ناوچەکە لەسەر بنەمای هاوکاریی هاوبەش، دوور لە دەستوەردانی زلهێزە دەرەکییەکان” بوو.
ئه‌و هه‌وڵانه‌ی عه‌باس عه‌راقچی هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی كێرڤی مه‌ترسییه‌كان بۆ سه‌ر ئێران، چونكه به پێی زانیاریی میدیا ئه‌مریكییه‌كان، ئه‌مریكا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند هێرشێكی نوێ و سنووردار بۆ سه‌ر ئێران.