ماڵەکەی مەلا مارف خەریکە دەڕووخێ

گەڕەكە دێرینەكەی سلێمانی بێنازە و بەتەواوەتی پشتگوێ خراوە

شۆڕش قادری

بڕیار بوو گەڕەكی شێخان بكرێتە شارێكی كەلتووری بۆ بۆنە و یادەكانی سلێمانی، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە تائێستاش، پرۆژەكە جێیبەجێ نەكراوە.

بەشێكی زۆری گەڕەكەكە و 70٪ـی خانووەكانی موڵكی شارەوانی سلێمانییە و بوونی سیمای دێرینی گەڕەكەكە هۆكارێكە بۆ ئەوەی وەكو شارێكی كەلتووری بناسرێت، بەڵام هێشتا ئاوڕێکی جددی لێ نەدراوەتەوە.

گەڕەكەكە شوێنی نیشتەجێبوونی دەیان ناوداری شارەكە بووە، لەوانەش سلێمان پاشای بابان، حەپسەخانی نەقیب و هونەرمەندانی كۆچكردوو كەریم كابان و قادر كابان.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری