زیاتر لە 30 فڕۆکە ئاگادارکرانەوە
هەڕەشەی بۆمب گەشتە ئاسمانییەکانی ئەوروپای پەکخست
964+
ژووری هەواڵ
شەپۆلێکی مەترسیدار لە هەڕەشەی درۆن و بۆمبی ساختە فڕۆکەخانە و هێڵە ئاسمانییەکانی ئەوروپای گیرۆدە کردووە، بە جۆرێک کە لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا زیاتر لە 30 ئاگادارکردنەوە تۆمار کراون و دەیان گەشتی ئاسمانی راگیراون، بێ ئەوەی تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان بتوانن سەرچاوەی هەڕەشەکان ئاشکرا بکەن.
بەپێی زانیارییەکان، لەم هەفتەیەدا 16 وڵاتی ئەوروپی ڕووبەڕووی ئەم دۆخە بوونەتەوە و دوو هێڵی ئاسمانی زۆرترین جار فڕۆکەکانیان ئاگادار کراونەتەوە، سەرەڕای ئەوەی کە سەرجەم هەڕەشەکان ساختە دەرچوون و تا ئێستا هیچ بۆمبێک لەناو فڕۆکەکاندا نەدۆزراوەتەوە، بەڵام کاریگەرییەکی راستەقینە و قورسی لەسەر کەرتی گواستنەوەی ئاسمانی دروست کردووە.
شارەزایانی بواری ئابووری ئاماژە بەوە دەکەن کە راگرتنی تەنها گەشتێکی ئاسمانی، بە مێژووی فڕین و تێچووی نیشتنەوەی بەپەلە و دابینکردنەوەی خزمەتگوزاری بۆ سەرنشینان، زیانێکی نزیکەی 250 هەزار دۆلار بە هێڵە ئاسمانییەکان دەگەیەنێت.