36 هەزار لیترە

نەوتی سپی بەسەر خێزانە کەرکوکییەکان لە سلێمانی دابەشدەکرێ

ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ یەکشەممە 1.11.2026، پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر خێزانە کەرکوکییەکان لە شاری سلێمانی دەست پێ دەکات.

ئەم پرۆسەیە بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری بەرهەمە نەوتییەکانی پارێزگای کەرکوک، لە گەڕەکی دابان و لە کۆگاکانی راپەڕین ئەنجام دەدرێت.

بەرهەم نەوتییەکانی کەرکوک میدیاکانی بانگهێشت کردووە و دەڵێ، بڕی نەوتی سپییەکە زیاتر لە 36 هەزار لیترە و بۆ دابەشکردن بەسەر خێزانە کەرکوکییەکانی نیشتەجێی سلێمانی تەرخان کراوە.

بڕیارە پرۆسەی دابەشکردن لە کاتژمێر 11:30ی پێش نیوەڕۆ دەست پێ بکات و شوێنی دابەشکردنەکەش لە گەڕەکی دابان، لە کۆگاکانی راپەڕین.