لە فێستیڤاڵی هەنار

میوانانی رۆژهەڵات؛ هەموومان کوردین و بە جلوبەرگی کوردییەوە دڵخۆشین

964+

ئەمەل ناجی- هەڵەبجە

لە رۆژهەڵاتەوە هاتوون بۆ فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە و گلەییان لە دۆخی رۆژهەڵاتی کوردستان هەیە و دەڵێن، لای ئێمە جلی کوردی کەم بووەتەوە و حەزمان لە ژیانە بە کوردی.

ئەو دوو هاوسەرە بۆ 964 باسیان لەوە کرد کە لای ئەوان پۆشینی جلوبەرگی کوردی کەمترە و گەنجەکانیش گرنگی پێنادە، بەڵام لێرە بە جلوبەرگی رەسەنی کوردییەوە بەشدارییان کردووە و هەست بە خۆشحاڵییەکی زۆر دەکەن. کە هەموو کوردزبانن و دەڵێن، خۆشە بە کوردی بژیت.

ئەوان سەرەڕای دووری رێگاکە، بەڵام هەست بە ماندووبوون ناکەن و دەگەرێن و بڕیاریشیانداوە هەنار بەرنەوە بە دیاری بۆ کەسوکارییان.

پێداچوونەوە: ئەمەل ناجی