27 هەزار کورسى بەتاڵ ماوە

ئەنجامى زانکۆلاین؛ 39 هەزار خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەرگیراون

964+

وریا فەتاح

کەمێک لەمەوبەر، ئەنجامى زانکۆلاین بۆ وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان راگەیەندراو زیاتر لە 39 هەزاریان ناویان هاتووەتەوەوە.

حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئەنجامى زانکۆلاینى بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:

کۆی گشتیی پلانی وەرگرتنی قوتابییان بۆ زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ ئەمساڵ:65324 قوتابی بووە.

کۆی گشتیی پێشکەشکاران: 39950 قوتابی بووە.

کۆى گشتى وەرگیراوان لە زانکۆ و پەیمانگاکان: 39052 قوتابی بووە.

کۆى گشتى ئەو کورسیانەى بە بەتاڵى ماونەتەوە: 27391 کورسین.

لەم لینکەوە دەتوانیت بچیت ناوەکەت لە زانکۆ لاین وەربگریتەوە و بزانیت ناوت لە کوێ و کام بەش هاتووەتەوە.