
کەش و هەوا - +964
کەشناسی دەڵێت:
ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما دادەبەزن و ئەگەری شەستە بارانیش دەکرێت
964+
فەرمان سادق
بەشی پێشبینی کەشناسی رایگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەگەری بارانبارین لە سلێمانی و گەرمیان دەکرێت، هاوکات سبەیش لە دهۆک شەستە باران دەبێت.
بە قسەی کەشناسی بێت، زۆرینەی ناوچەکانی کوردستان ئاسمانی نیمچە هەورە، بەڵام دوای نیوەڕۆ ئاسمان دەبێتە هەور لەگەڵ بارینی باران بە تایبەی لە ناوچەکانی بەشێک لە پارێزگای سلێمانی و گەرمیان وە لە هەندێ ناوچە شاخاویەکان، لە کاتەکانی ئێوارەشدا بە گشتی ئاسمان بۆ نیمچە هەور و ساماڵ دەگۆرێت.
هاوکات بۆ ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردوو تاوەکو دوو پلە بەرز دەبێتەوە.
هەرچی کەشی پێشبینیکراوە بۆ سبەی چوارشەممە، بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەورە، بەڵام ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای دهۆک نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت ئەگەری بارینی شەستە باران هەیە لە کاتەکانى ئێوارە و شەودا، لە سەر بەشێک لە ناوچەکانى بە تایبەت ئاکرێ و شیلادزێ و ئامێدی و بارزان و دێرەلوک لە کاتى باران بارین هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.