"ئەم ئۆفەرە تا كۆتایی مانگی رەمەزان بەردەوامە"
بەنزینی محەسەن و نۆرماڵ لە زاخۆ هەرزان بوو
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
دوو بەنزینخانە لە زاخۆ بەنزینی نۆرماڵ بە 60 دینار كەمتر و محەسەن بە 70 دینار كەمتر لە خوارووی بانزینخانەكانی ترەوە دەفڕۆشن.
ئێستا یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ لە بازاڕی زاخۆ بە 920 دینارە و یەك لیتر بەنزینی محەسەنیش بە هەزار و 30 دینارە.
لە سەر داوای سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دوو بەنزینخانە نرخەكانیان كەمتر كردووەتەوە، ئێستا یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ بە 860 دینارە و محەسەنیش بە 960 دینارە.
عوسمان عەلی، بەرپرسی لیژنەی سوتەمەنی لە قەیمەقامیەتی زاخۆ بە 964ی راگەیاند: ” ئەمەی ئەم دوو بەنزینخانەیە کردویانە بۆ هاوکاری شوفێران وخەڵکە، كارێكی زۆر گرنگە.
ئەم ئۆفەرە بۆ مانگی رەمەزانە و دوای مانگی رەمەزان نرخەكان وەك خۆیان لێدێتەوە.
پێداچوونەوە: کوردستان ئەحمەد