بەیانی کۆتایی دێت

بارانەکە تا ئێوارە بەردەوامە و پلەکانی گەرمی نزم دەبنەوە

ژێوار خدر

دوو رۆژە پاییز بە تەواوی خۆی دەنوێنێ و بارانێکی خۆشیش زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە و ستۆری و پۆستەکانی سۆشیاڵ میدیا هەمووی بووە بە ڤیدیۆی باران، کەشناسیش دەڵێت، ئەمڕۆش کاریگەرییەکانی بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و لە ئێوارەدا لاواز دەبێت، سبەینێش ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 2.10.2026، ئاسمانی هەرێم لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند بە شێوەی پچڕپچڕ لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوام دەبێت، بەتایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی سۆران و هەندێک لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم کاریگەری دابارینەکە زیاتر دەبێت و هەندێک کات هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بە 1 بۆ 2 پلە نزمتر دەبن بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.

بۆ سبەی شەممە کەشوهەوا بەرەو سەقامگیری دەچێت و ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت، تەنیا لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنوورییەکان ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە و پلەکانی گەرما  نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی ئەمرۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 28 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 24 پلەی سیلیزی

دهۆک: 27 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 28 پلەی سیلیزی

سۆران : 27 پلەی سیلیزی

پیرمام: 23 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 26 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 30 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 27 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 33 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 20 پلەی سیلیزی