"ناکرێت بەبێ سەرچۆپی دابنیشیت"

هەنارەکەى گەردەلول لە پایتەخى هەنارە


ئەمەل ناجى- هەڵەبجە

لە رۆژی هەڵەبجە و یادی 157 ساڵەی بە قەزابوونی شارەکەدا، دێرین عومەرى ئەکتەر کە لای بینەران بە “هەنارەکەی گەردەلوول” ناسراوە، وەک میوان بەشداریی چالاکییەکانی کرد و تەسبیحەکەی دەستیشی بۆ سەرچۆپی ئامادەکردبوو.

کاتێک پەیامنێری 964 لێی چووەتە پێش و گفتوگۆی لەگەڵدا کردووە، دێرین عومەر تەسبیحەکەی دەستی بۆ سەرچۆپی ئامادەکردووە و دەڵێت، ناکرێت لەو رۆژەدا بەبێ سەرچۆپی دابنیشیت.
لەبارەی کارە نوێیەکانیشیەوە، دێرین عومەر ئاشکرایکرد کە بڕیارە وانەی سینەما بەو کەسانە بڵێتەوە کە دەیانەوێت بچنە کۆلێژی هونەرە جوانەکان، بۆ ئەمەش سەرەتا لە هەڵەبجەوە دەستپێدەکات.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح