پەرلەمانی کوردستان
میدیاى فەرمى عێراق:
دادگای فیدراڵی سکاڵای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستانی رەتکردەوە
964+
وریا فەتاح
سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەمڕۆ یەکشەممە، رایگەیاند کە دادگای باڵای فیدراڵی ئەو سکاڵایەی رەتکردووەتەوە کە داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی دەکرد.
سەرچاوەکە بە ئاژانسی دەنگوباسى عێراقى وتووە، “دادگا بڕیاری داوە بە رەتکردنەوەی ئەو سکاڵایەی تایبەت بوو بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەم خولەی ئێستایدا.”
سکاڵاکە دواى ئەوە هات، 4.11.2026 کۆبوونەوەى خۆى ئەنجامدا و تێیدا دەستەى سەرۆکایەتى هەڵبژارد و دواتر ناڕەزایەتى یەکێتى نیشتمانى کوردستان و نەوەى نوێى لێکەوتەوە و لە دادگاى فیدراڵى سکاڵاى هەڵوەشاندنەوەى دانیشتنەکەیان تۆمار کرد، بەڵام دادگاکە بڕیاریدا بە رەتکردنەوەى سکاڵاکە و یاسایى بوونى دانیشتنەکە.