وەزیری دەرەوەی ئەمریکا:

“گەمارۆی ئابووریی سەر ئێران کاریگەرە و پێویستی بە جوڵەی سەربازی نییە”

مستەفا نەهرۆ

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مارکۆ روبیۆ لە دوایین لێدوانیدا دەربارەی جەنگی نێوان ئێران و ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی: هەڵمەتی گەمارۆی ئابووری سەر ئێران هێندە کاریگەرە، ئێستا پێویست نییە بە جوڵەی سەربازی هەڵمەتەکە هەڵپەسێرین.

روبیۆ ئەمڕۆ وتی: ئێران هەوڵدەدات خۆی لە سزا ئابوورییەکان دەرباز بکات، بەڵام گەمارۆ ئابوورییەکەی سەری، لە ماوەی داهاتوودا توندتر دەبێت لەوەی کە ئێستا هەیە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا، ئێستا پێویست بەوە ناکات ئۆپەراسیۆنی سەربازی گەورە دژی ئێران ئەنجام بدەین.

باسی لەوەش کرد، چەند وڵاتێک هەوڵی نێوەندگیری دەدەن، وتیشی: ئەمە شتێکی خراپ نییە و ئەگەر رێککەوتنێکی باش هەبێت، سەرۆک ترەمپ یەکەم کەس دەبێت کە پشتیوانی لێبکات.