لە ئامێدی تاوەرێکی گواستنەوەی 33 کەیڤی کارەبا خەریکە دەکەوێت

+964

عەمار عەزیز – دهۆک

لە ئامێدی تاوەرێکی کارەبا، بەهۆی رۆچوونی ئەو زەوییەی کە لەسەری دانراوە، خەریکە دەکەوێت، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای قەزاکەش دەڵێت، تاوەرەکەیان کردووە بە هێڵی یەدەک.

شوێنی تاوەرەکە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی شاری ئامێدی و لەکاتی پێویست بەکاردێت بۆ گواستنەوەی کارەبای وێستگەی دێرەلوک بۆ قەزاکە.

ئارام جەلال، بەڕێوەبەری کارەبای ئامێدی بە توڕی 964ی وت، دیواری پاڵپشتی تاوەرەکە درزی تێبووە و زەوییەکەی رۆچووە، بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەیەکی پسپۆر لە تۆڕی دابەشکردنی کارەبا سەردانی شوێنەکە بکات تا چارەسەر بکرێت.

لەکاتی تێکچوونی هێڵی 33 کەیڤی وێستگەی دێرەلووک، ئەو تاوەرە بەکاردێت بۆ گواستنەوەی کارەبا بۆ ئامێدی.

“ئەندازیاری پسپۆر بڕیاری کۆتایی دەدات کە ئایا دیوارەکە نۆژەنبکرێتەوە یاخود ئەو بورجە لەو شوێنەیە هەڵبگرێریت و لە شوێنێکی دیکە دابنرێتەوە،” رام جەلال وای وت.

بە وتەی بەڕێوەبەری کارەبای ئامێدی، بارانبارین و رووداوی سروشتی، هۆکارن بۆ رۆژچوونی زەوییەکە و دیواری راگری تاوەرەکە.

پێداچوونەوە: هاوبەش ئەبوبەکر