لە پەیمانگا و مەکتەبەکان

“عبور” نەما و نمرەی 40ـیش بەدەرچوو حیساب ناکرێ

شۆڕش قادری

بۆ ساڵی خوێندنی 2027 – 2028 و لەوە بەدواش، “عبور” لە پەیمانگاکان نامێنێ و نمرەی 40ـیش لە مەکتەبەکان بەدەرچوو حیساب ناکرێ.

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا کە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی کردووە ئاشکرای کردووە کە دوو بڕیاری تازەیان داوە؛

یەکەم – هەڵوەشاندنەوەی بابەتی پەڕینەوە (عبور) بۆ سەرجەم پەیمانگاکان لە ساڵی خوێندنی 2027 – 2028 بەدواوە.

دووەم – هەڵوەشاندنەوەی دەرچوو لە یەک بابەت (40) نمرە و زیاتر لە پۆلەکانی (4 – 11) لە ساڵی خوێندنی (2027 – 2028) و بەدواوە، پێویستە قوتابی  سەرجەم بابەتەکان نمرەی دەرچوون (50) و بەسەرەوە بەدەست بهێنێت، پاش سوودمەندبوون لە (5) نمرەی بڕیار.

دەقەی نووسراوەکەی وەزارەتی پەروەردە لە خوارەوە دانراوە؛

“عبور” نەما و نمرەی 40ـیش بەدەرچوو حیساب ناکرێ