چیرۆکی ئەو کوردەی دوای دوو مانگ لەناو رووبارێکی بەریتانیا دۆزرایەوە

964+
هونەر فارس

کاروان حسێن گەنجێکی 38 ساڵەی خەڵکی گوندی شانەدەری بوو لە قەزای سەیدسادق، چەند ساڵێک بوو لە شاری لیدز لە بەریتانیا دەژیا.

لە ناوەڕاستی مانگی 12ی ساڵی رابردوو، شەوێک لەپڕ دیارنامێنێت، پاش زیاتر لە دوو مانگ لە ونبوونی و لە رۆژی 22.02.2023 تەرمەکەی لەناو رووبارێکی شاری لیدز دۆزرایەوە.

کەسوکاری کاروان بە 964یان وت، “سەرەتا پۆلیس بە فەرمی تەرمەکەی نەناساندووە، چونکە زۆر لەژێر ئاودا مابووەوە، دوتر بە فەحسی دی ئێن ئەی زانراوە کە ئەوە تەرمی کاروانە”.

کەسوکارەکەی باسیان لەوەشکرد، کۆچکردوو سەڵتە و لەگەڵ دوو برایدا ژیاوە لە بەریتانیا، دوای هەوڵدانی زۆر رێگە بە هێنانەوەی تەرمەکەی نەدراوە، هەربۆیە ئەمڕۆ بە ناچاری لە گۆڕستانی شاری لیدز بەخاکسپێردراوە.