لە سەر رێگای کەرکوک - دوبز
بارهەڵگرێک خۆی بە پیکابێکدا کێشا و شۆفێری پیکابەکە گیانی لەدەستدا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
لە سەر رێگای نێوان کەرکوک و دوبز، بارهەڵگرێک خۆی بە پیکابێکدا کێشا و شۆفێری پیکابەکە گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی هاتوچۆی دەرەوەی شاری کەرکوک بە 964ـی وت، “رووداوەکە بە دیاریکراوی لە نزیک گوندی قوشقایە بووە، شۆفێری پیکابەکە کارمەندی پۆلیسی وزەیە، کاتێک سەرقاڵی دابەشکردنی خواردن بووە بەسەر ئەو پۆلیسانەی لە دەوام بوون، بارهەڵگرەکە خۆی پێداکێشاوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە”.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەو پۆلیسەی گیانی لەدەستداوە، خەڵکی گەڕەکی شۆراوی شاری کەرکوکە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری