بە پەلە
لە بازاڕی حەسیرەکەی کەرکوک
گەنجێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ 25.3.2023، لە بازاڕی حەسیرەکەی کەرکوک گەنجێک کارەبا دەیگرێت و گیان لەدەستدەدات.
پەیامنێری 964 لە کەرکوک رایگەیاند، ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە ناوی عەلی ئەحمەد محەمەدە و تەمەنی 21 ساڵە لە یەکێک لە دوکانەکانی بازاڕی فەرشفرۆشانی حەسیرەکەی کەرکوک کار دەکات.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پزیشکی دادی کەرکوک بە 964ـی وت، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی ئەو گەنجە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، دوای پشکنین ئەوە پشتڕاستکرایەوە کە بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستداوە.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق