وەزارەت روونکردنەوەی بڵاوکردەوە

داشکاندنی قەرزی کارەبا پڕۆژەی رووناکی ناگرێتەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان دەڵێ، پسووڵەی مانگانەی پڕۆژەی رووناکی هیچ داشکاندنێکی لەسەر نییە و دەبێت لە ماوەی 50 رۆژدا پارەی ئەو مانگە بدرێت.

ئەو داشکاندنەی ئێستا هەیە لە قەرزی کارەبا، تەنیا بۆ قەرزی پێش پڕۆژەی رووناکی دەکرێ، کە لەسەدا 50یە.

وەزارەتەکە ئەمڕۆ یەکشەممە 23.8.2026 لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێ، سەبارەت بەو پرسیارانەی دەربارەی داشکاندنی قەرزی کۆنی کارەبای پێش رووناکی بڵاوبوونەتەوە، کە ئەم داشکاندنە تەنیا بۆ قەرزی پێش پڕۆژەی رووناکییە و پسووڵەی مانگانەی کارەبای رووناکی ناگرێتەوە.

هەروەک وەزارەتەکە باسی دەکات،  قەرزی کۆنی پێش پڕۆژەی رووناکی ئەو قەرزانە دەگرێتەوە کە هاوبەشانی کارەبا لەسەریان مابوو پێش ئەوەی پرۆژەی رووناکی بگات بە ناوچەکانییان.

دەقی روونکردنەوەکەی وەزارەتی کارەبا؛

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە
سەبارەت بەو پرسیارانەی دەربارەی داشکاندنی قەرزی کۆنی کارەبای پێش ڕووناکی بڵاوبوونەتەوە، ڕایدەگەیێنێت کە ئەم داشکاندنە تەنها بۆ قەرزی پێش پڕۆژەی ڕووناکییە و پسوولەی مانگانەی کارەبای ڕووناکی ناگرێتەوە. جێگای باسە کە قەرزی کۆنی پێش ڕووناکی ئەو قەرزانە دەگرێتەوە کە هاوبەشانی کارەبا لەسەریان مابوو پێش ئەوەی پرۆژەی ڕووناکی بگات بە ناوچەکانییان.
لەئێستادا پسوولەی مانگانەی ڕووناکی هیچ داشکاندنێکی لەسەر نییە و دەبێت لەماوەی 50 ڕۆژ لەدوای دەرچوونی پسوولەکە بدرێت بەشێوەیەکی ئاسایی.
جەخت لەوە ده كه ينه وه کە داشکاندنی سەر قەرزی کۆنی پێش ڕووناکی کەمتر لە 20 ڕۆژی مايه وه، وەزارەتی کارەبا هانی هاوبەشانی کارەبا دەدات لەوەی قەرزە کۆنەکانییان بدەنەوە.