پۆلیسی سۆران سێ کەسی دەستگیر کردووە
ئۆتۆمبێلێکیان بە کرێ گرتووە کەچی ویستوویانە بیفرۆشن
ژووری هەواڵ
پۆلیس سێ هاوڵاتی دەستگیر کردووە لە سۆران کە هەوڵیانداوە ئۆتۆمبێلێک بفرۆشن کە بە کرێ گرتوویانە و بە نرخی بێ تابلۆ و بێ بەڵگەی یاسایی.
ئەمڕۆ پۆلیسی سۆران بڵاویکردەوە، رۆژی 12.11.2026 بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سۆران لەڕێگەی هەواڵدەرێکەوە زانیاریی پێگەیشت سێ کەس کە دانیشتووی دەرەوەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانن هەوڵ دەدەن ئۆتۆمبێلێکی جۆری ( تۆیۆتا کامری مۆدێلی2025 کە لەکۆمپانیایەکی بەکرێدانی ئۆتۆمبێل لەشاری هەولێر بە کرێیان گرتووە و لەشاری سۆران بەبێ تابلۆ و بەبێ بەڵگەنامەی یاسایی بیفرۆشن.
ئاماژە بەوەشكراوە، توانیویانە لە کاتی مامەڵەی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکە سێ تۆمەتبار بەناوەکانی (ه، ع، ع) (ر، م، ح) (ش، ئە، ع ) دەستگیر بکەن و ئۆتۆمبێلەکەش دەستبەسەر بکەن.
هەروەها دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و رێکارە یاساییە پێویستەکان تۆمەتبارەکان دانیان بەتاوانەکەدا ناوە و بەبڕیاری دادوەر بە پێی ماددەی 457 یاسای سزادانی عێراقی راگیراون.